گونده‌كان بۆ ماڵینى ماڵه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن
پشده‌رییه‌كان گسکی سووریا‌ن به زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه
964+
محەمەد عەلی ــ پشدەر
له پشده‌ر، هاوڵاتیان گسکی سووریا‌ن به زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه و ساڵانه له كاتى پێگه‌یشتنیدا دچنه ئه‌و هه‌وارانه‌ى ئه‌و گسكه‌كه‌ى لێده‌ڕوێت و كۆیده‌كه‌نه‌وه، دواتر بۆ ماڵین و پاككردنه‌وه‌ى ناو ماڵه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن.
گسکی سور، یان گسکی ئاژنەشی پێده‌ڵێن، یەکێکە لەو رووەکانەی لە ناوچە شاخاوییە سەختەکاندا خۆڕسکانه دەڕوێت، ئێستاش زۆربه‌ى گوندنشینان له پشده‌ر بەکاری دەهێنن و بۆ کۆكردنه‌وه‌ی روو لە چیاکان دەکەن.
سامان حەسەن، دانیشتوی گوندی سونێیە لە پشدەر، ئەمڕۆ یەکشەممە، 1.9.2024 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گوندنشینان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م رووه‌كه بوون، بە 964ـی وت، له زنجیرە چیاکانی چواسن، ئێستا ئه‌م رووه‌كه‌ى بۆ گسك به‌كاری ده‌هێنن پێگه‌یشتووه و كۆیده‌كه‌نه‌وه.
درێژیى گسكه‌كه نزیکی 70 سانتیمه‌تره و لە ساڵێکدا دووجار له دوو كاتى جیاواز كۆیده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “ئەم جۆرە گسکە بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە و دڕکاویش نییە، بەهۆی ئەوەی قەده‌کەى چڕە و خۆی دەگرێت، له كۆنه‌وه کابانی ماڵ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان به‌كاریانهێناوه”.
سامان حەسەن، لە رێگەی 964ـەوە، داواکارە لە هاوڵاتیان پووش و پاوانەکانی ناوچەکە بپارێزن لە سووتان، لەبەر ئەوەی ساڵانە چەندەها جۆری رووەکی لەم جۆرە لەناو دەچێت و زیانی زۆر بەر ژینگە دەگەیەنرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن