دیمه‌نێكی كاتى هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله له رانیه... وێنه: راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى ڕاپەڕین
هه‌فته‌یه‌كه
7 گه‌ڕه‌كى رانیه تووشی كه‌مئاوى بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رانیه، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه كێشه‌ى كه‌مئاوى رووبه‌ڕووى حه‌وت گه‌ڕه‌ك بووه‌ته‌وه و كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌شیان له سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كیش نازانێت له كوێ بۆرییه‌كیان شكانه‌وه تاوه‌كو چاكی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و حه‌وت گه‌ڕه‌كه‌ى تووشی كه‌مئاوى بوونه بریتین له سەرا، ئازادی یەک، ئازادی دوو، رەشەمێرگ، گڵینجان، نەوڕەسی و قەڵاتى نوێ.
ئاسۆ ئیبراهیم عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله به 964ـى وت، كێشه‌ى شكانى بۆرییه‌كیان هه‌یه كه ئاو ده‌گه‌یه‌نێته تانكی سه‌را و له‌وێشه‌وه دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێت.
وتیشی “نازانین ئه‌و بۆرییه‌ى ئاو ده‌گوێزێته‌وه له چ شوێنێكى رانیه شكاوه چونكه هه‌موو بۆرییه‌كان ژێر خاك كراون و به ئاسانى نادۆزرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، شكانى بۆرییه‌كه به‌هۆى كۆنبوونیه‌تى كه بۆ ساڵانى شه‌سته‌كان دەگەڕێتەوە و به‌هۆى نه‌بوونى نه‌خشه‌ش ناتوانن به ئاسانى شوێنى شكانه‌كه بدۆزنه‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، كاتێك ئاو له سه‌رچاوه‌ى قوله ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌كانه بچێت نایانگاتى دیاریش نییه له‌كوێ ئه‌و ئاوه به‌هۆى شكانى بۆرییه‌كه لاڕێ ده‌بێت.
تیمه‌كانیان به‌رده‌وام خه‌ریكى دۆزینه‌وه‌ى شوێنى شكاوه‌كه‌ن و تا ئه‌مڕۆش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “دیار نییه كه‌ى شوێنه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه”.