باسی چی دەکەن؟

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.2024 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەن بە وەکالەت دەستپێكرد.

بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنەكە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، “ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە (9)ی خولی دووەمی یاسادانانی ئەنجام دا، کە سێیەم ساڵی یاسادانانە لە چوارچێوەی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکاندا.

سەرچاوەكە وتی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت دانیشتنەکەی کردەوە”، ژمارەی ئامادەبووان 170 ئەندامن.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، درێژەپێدەری كۆبوونەوەی دوێنێ شەممەیە، كە تێدا خوێندنەوە بۆ هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە كرا، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بوونە ئەندامی عێراق كرا لە ئەنجومەنی ئەو وڵاتانەی هەمواری یاسای نێودەوڵەتی پاراستنی مادە و كەلوپەلی ئەتۆمی دەكەن، كە بۆ مەبەستی خزمەتگوزاری بەكاردێت، لەگەڵ چەند بڕگەیەكی دیكە.

كۆبوونەوەكە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: خەرجیی حەج نادەینە پەرلەما...

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: خەرجیی حەج نادەینە پەرلەمانتاران