وەزیر وادەڵێت

چەند قوتابخانەیەکی کۆیە نۆژەن دەكرێنەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، ژمارەیەك قوتابخانەی قەزای كۆیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن نۆژەن دەكرێنەوە.

ئالان حەمە سەعید ئەمڕۆ یەكشەممە 1.9.2024 لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، بڕی 300 ملیۆن دینار نەختینەیی لە لایەن حكومەتەوە دابین کرا بۆ نۆژەنکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک لە قەزای کۆیە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە نەداوە چەند قوتابخانە نۆژەن دەكرێنەوە، بەڵام دەڵێت لەم هەفتەیەدا دەست بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی قەزای کۆیە دەكرێت.

هاوكات لە رۆژانی رابردوو وەزیری پەروەردە رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 42 باڵەخانەی نوێی باخچەی منداڵان و قوتابخانە لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەکەونە خزمەتی قوتابیانەوە.

42 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی نوێ دەکرێنەوە

42 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی نوێ دەکرێنەوە