لە دەستپێکی دەوامی ئەمساڵ
42 قوتابخانە و باخچەی ساوایانی نوێ دەکرێنەوە
964+
شۆڕش قادری
بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن 42 باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانە لە هەرێم دەکرێنەوە.
ئالان حەمە سەعید وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “42 باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانە لە مانگی نۆ و 10ی ئەمساڵ دەکەوەنە خزمەت و بەوەش سەرجەم ئەو باڵەخانە نوێیانە دەبێتە 194 باڵەخانە”.
“بە باڵەخانە نوێیەکان و دروستکردنی ژووری زیادە، توانیومانە شوێنی نوێ بۆ زیاتر لە 100 هەزار قوتابی بکەینەوە لە کەرتی حکومی”، ئالان حەمە سەعید وادەڵێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵانە و لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، گرفتی نەبوونی شوێن بۆ خوێندکاران دروست دەبێت و بەوهۆیەشەوە لە زۆربەی شوێنەکان دەوام لە قوتابخانەکان دوو دەوامی و سێ دەوامی دەبێت.