دانیان پێدا ناوە
دوو کەس لەسەر دزینی پارە لە فرۆشتگایەک دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سیتەک دوو کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، دەستگیر کراوەکان لە فرۆشتگایەک پارەیان بردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە لە فرۆشتگاکەی دزیلێکراوە، دوای لێکۆڵینەوە دوو کەس لەسەر دزییەکە دەستگیر کراون.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، دزیکردنەکە هەر دوێنێ شەممە 31.8.2024 روویداوە و لە هەمان رۆژدا تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون.
وتیشی، “خاوەنی فرۆشتگاکەش نازانێت بڕی ئەو پارەیەی کە لێی دزراوە چەندە”.
دوای دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەردووکیان دانیان بە تاوانەکانەکەیاندا ناوە، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.