لە شەش مانگدا 

بە بەهای زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار کاڵا لە مەرزی کێلێوە هاوردە کراوە

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی شەش مانگدا بە بەهای زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار کاڵا لە مەرزی کێلێوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر نیوز لە زاری ئەمین غوڵام نەژاد بەڕێوەبەری گومرکی مەرزی کێلێ لە دیوی ئێران بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2024 تا ئێستا 218 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 63 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار لە مەرزی کێلێوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە”.

“بەروارد بە ساڵی رابردوو و لەم کاتەدا، رێژەکە 7% زیادیکردووە”، غوڵام نەژاد وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە 180 بارهەڵگر کاڵا لە سنووری کێلێوە هاوردەی هەرێم دەکرێت کە زۆربەیان میوە و سەوزە و کەرەستەی بیناسازین.

ئەمین غوڵام نەژاد راشیگەیاندووە، کەمی کرێی گواستنەوە و نزیکبوونی مەرزی کێلێ لە شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە تایبەتمەندییە باشەکانی مەرزەکە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە عەباس محەمەد بەڕێوەبەری گومرکی کێلێ لە دیوی هەرێمی کوردستان، ناوبراو هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، “ئەو ئامارانە ورد و دەقیقن و کەموکوڕییان نییە”.

ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە مەرزی کێلێ وەستاوە

ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە مەرزی کێلێ وەستاوە

بارهەڵگرانی مەرزی کێلێ مانیان گرت

بارهەڵگرانی مەرزی کێلێ مانیان گرت