دیمه‌نى دوو جوتیارى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی كشتو‌كاڵى ... وێنه: hajiawanews
داواى شایسته داراییه‌كانیان ده‌كه‌ن
نوێنه‌رایه‌تى جوتیارانى هه‌رێم به رێگاوەن بۆ به‌غدا
فەرهاد حەسەن
ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تى جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌نه به‌غدا، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌شیان داواكارى شایسته داراییه‌كانی به‌رهه‌مى گهنمیانه كه زۆربه‌یان وه‌ریان نه‌گرتووه.
تا ئێستا له كۆى 580 ملیار دینار ته‌نیا 14%ـى ئه‌م پاره‌یه به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكراوه، نوێنه‌رایه‌تى جوتیارانیش بۆ له 84%ـه ده‌چنه به‌غدا.
سابیر ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له نوێنه‌رانى جوتیاران له راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى جوتیارانى هه‌رێم به‌رێگاوه‌ن و ده‌چنه به‌غدا، بۆ داواكارى مافه داراییه‌كانیان.
وتیشی “له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له كۆى دوو هه‌زار و 100 بارهه‌ڵگرى گه‌نم، ته‌نیا 250 بارهه‌ڵگر پاره‌كه‌یان دراوه و من یه‌كێكم له‌وانه‌ى كه هیچ پاره‌یه‌كی گهنمهكهمم وه‌رنه‌گرتووه”.
به‌نیازن سه‌ردانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى، كشتوكاڵ و هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمارى عێراق و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بكه‌ن.
به‌قسه‌ى ئه‌م نوێنه‌ره، تا ئێستا حكومه‌تى عێراق 77 ملیار دینارى بۆ جوتیارانى هه‌رێم ناردووه و دابه‌شكراوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته بینێرێت كه دواكه‌وتووه بریتییه له 503 ملیار دینار.