لە هەولێر

دوو کەس لەسەر دانانی سەنتەری جوانکاری ساختە و هەڕەشەکردن دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر دوو کەس دەستگیر کران کە بە وتەی ئاسایش سەنتەری جوانکاری ساختەیان داناوە و ڤیدیۆی موشتەرییەکانیان تۆمارکردووە بەمەبەستی هەڕەشەلێکردن و وەرگرتنی پارە.

ئەمڕۆ هەینی 30.8.2024، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هەژمارێک بە شێوەی ساختە دانراوە و وێنە و ڤیدیۆی چەند ئافرەتێکی لای خۆی تۆمار کردووە و دواتر هەڵساوە بە هەڕەشەکردن لەو ئافرەتانە و لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوە وێنە و ڤیدیۆکانیان داوای بڕێکی زۆر پارەیان لێکردوون.

لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم تۆمەتبارانە بوونەتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ئافرەتان، ئاسایشی هەولێر وا دەڵێت.

راشیگەیاند، “داوا دەکەین لە هاوڵاتیان ئاگاداری پەیوەندیەکانیان بن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەر بابەتێک، کە تایبەتە بە کەسایەتیت بۆ هیچ کەسێکی رەوان مەکەن، تا مەترسی لەسەر ژیانتان دروست نەبێت”.

ئاسایشی هەولێر: ژنێکمان لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵەکەی ...

ئاسایشی هەولێر: ژنێکمان لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵەکەی دەستگیر کرد