لەڕووی کشتوکاڵییەوە

لە سەروکانی جۆگەیەک زیاتر لە 50 خێزان تێر ئاو دەکات

964+

شۆڕش قادری

لە گوندی سەروکانی ناحیەی بێتواتە، جۆگەیەک دروست دەکرێت کە لە ڕووی کشتوکاڵییەوە سوودی بۆ زیاتر لە 50 خێزان دەبێت.

سپاردە محەمەد بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین بە 964ـی وت، “ستافی هونەری بەڕێوەبەرایەتیمان، کەشفی جۆگەی (کەچەلێف ) لە گوندی سەروکانی ناحیەی بێتواتە سەر بە قەزای رانیە کردووە بە مەبەستی دروستکردنی جۆگەی ئاودێری کە زیاتر لە ٥٠ خێزان لێی سودمەند دەبێت”.

“تیمەکە بۆ وەرگرتنی زانیاری ورد و دیاریکردنی دەرخستە بۆ پڕۆژەکە چوونەتە شوێنەکە و دواتر ئیدارەی راپەڕین و وەزارەتی کشتوکاڵ، بڕیار لە سەر گوژمە و دروست کردنی جۆگەکە دەدەن”، سپاردە محەمەد وای وت.

لە ئیدارەی راپەڕین شەش کارگەی کشتوکاڵ دادەمەزرێن

لە ئیدارەی راپەڕین شەش کارگەی کشتوکاڵ دادەمەزرێن