لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی

لە ئیدارەی راپەڕین شەش کارگەی کشتوکاڵ دادەمەزرێن

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە شەش کارگەی جیاوازی کشتوکاڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین درووستبکرێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەکەش دەڵێت، دەرخستە و نەخشەی بۆ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8.8.2024، خالید ئەحمەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەڕین، بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا کۆمپانیای پەیوەندیدار کە هەڵدەستێت بە دامەزراندنی کارگەکان نەکەوتووەتە ژێر باری کارکردنی عەمەلەی، نەخشە و دەرخستەی بۆ ئامادە دەکەن.

کارگەکان بریتین لە وشککردنەوەی گەنمەشامی، ئالیکی ماسی، ئالیکی ئاژەڵ و دروستکردنی زەیت.

بڕیارە کارگەکان لە لەسەر روبەری 100 دۆنم زەوی لە شوێنی کارگەی شەکری بتوێن بنیاد بنرێن.

کشتوکاڵی راپەڕین هەنگەوانانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتە...

کشتوکاڵی راپەڕین هەنگەوانانی دەڤەرەکە ئاگادار دەکاتەوە