پەیوەندی نێودەوڵەتییان هەبوو
تۆڕێكی بازرگانی مادەی هۆشبەر لە هەولێر رادەستی بەغدا كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی مادەی هۆشبەری بە هاوکاری ئاسایشی هەولێر راگەیاند.
بەیاننامەیەکی ئاسایشی نیشتمانی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە، “لە رێگەی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان تۆڕێکی مادەی هۆشبەر لە هەولێر هەڵوەشێننەوە، كە بازرگانییان بە مادەی هۆشبەر دەكرد لە جۆری ماریوانا، هەروەها پەیوەندی نێودەوڵەتییان لەگەڵ بازرگانانی گەورەی دەرەوەی عێراق هەبوو.
سەرچاوەكە دەڵێت، “ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێریكردنی رێگای هاتوچۆی تۆمەتبارەكان لە نێوان بەغدا-هەولێر و پێدانی زانیاری هەواڵگری بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونیان ئەنجامدرا، بۆ ئەوەی دەستگیر بكرێن”.
هەروەها ئاشكرایان كردووە، “تۆمەتبارەکان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر كراون و رادەستی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كراون، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا و رێکاری پێویست لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت”.
سێ کەس دەستگیر کران مانگانە 100 کیلۆ مادەی هۆشبەریان ساغکردووەتەوە
مادەی هۆشبەر
لە موسڵ
دەیانویست مادەی هۆشبەر لە زانكۆ بفرۆشن و دەستگیر كران
دەزگای ئاسایشی هەرێم
زیاتر لە نیو تۆن مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
هەولێر، سلێمانی، بەغدا و بەیرووت هەماهەنگ بوون
ئەو كەسەی مادەی هۆشبەری رەوانەی كوردستان دەكرد لە لوبنان دەستگیر كرا
عێراق