گرفتی کەم ئاوییان چارەسەر دەکرێت

حەوت گەڕەکی شاری رانیە تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان بۆ رادەکێشرێت

+964

ژێوار خدر

چەند گەڕەکێکی شاری رانیە، کێشەی ئاو خواردنەوەیان نامێنێت، بەشێکی ئەو گەڕەکانە تازەن و بۆ یەکەم جارە ئاویان پێدەگات.

گەڕەکەکان پێکهاتوون لە هەر یەک لە لە گەڕەکەکانى هەوارە بەرزە، شادى، پێشەوا، تیتۆکە، هەنجیرە، میدیا و بەشێک لە شارەدێی بۆسکێن لە قەزای رانیە.

پڕۆژەکە لەسەر بودجەى وەبەرهێنانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، بە بڕی 453 ملیۆن و 270 هەزار و 500 دیانر جێبەجێ دەکرێت، بەدرێژی 16 هەزار و 678 مەتر و بە بۆرى قەبارە جیاواز و دانانى 37 قفڵ.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی وت، بەشێک لەو گەڕەکانە پێشتر تۆڕی ئاوی خوردنەوەیان نەبووە بەهۆی ئەوەی گەڕەکی تازەن، بەشەکەی دیکەشییان پێشتر گوند بوون و ئێستا بوون بە گەڕەک لەناو شاری رانیە و تۆڕی ئاوەکەیان بچووک و کۆن بووە و ئێستا نوێ کراوەتەوە.

وتیشی، لە بەشێکی زۆری سنووری ئیدارەی راپەڕین گرفتی ئاو چارەسەر کراوە، ئێستا کەمتر لە 300 ماڵ بە تانکەر ئاوییان بۆ دەچێت، لە کاتێکدا پێشتر ژمارەکە زۆر زیاتر بوو و چوار هەزار ماڵ لە رێگەی تانکەرەوە ئاویان بۆ دەچوو.

بەکۆی گشتی لە ئیدارەی راپەڕین 75 هەزار هاوبەشی ئاو هەن و بەشێکی زۆری ئیدارەکە کێشەی کەمی ئاویان نییە.

ئاوی راپەڕین شەش بیری نوێی لێداوە

ئاوی راپەڕین شەش بیری نوێی لێداوە