لە دەڤەری زرارەتی

گەنجێک لە زێی گەورە خنکا

+964

ئارام ئەبوزێد – هەولێر

هاوڵاتیەک دوای ئەوەی بە مەبەستی سەفرەو خۆشی رووی لە دەڤەری زرارەتی و سەر زێی گەورە کرد، دوای عەسرلە نزیک گوندی مەنداوە خنکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28.8.2024، هاوڵاتیەک کە خەڵکی ناحیەی قوشتەپەیە، بەمەبەستی گەشت چووە سەر زێی گەورە خنکا..

عوسمان عەزیز خەڵکی گوندی مەنداوەیە بە 964ی وت ” ئەو کەسە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە و دوای عەسر گوتیان کەسێک لەسەر زێ خنکاوە، لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر هاتوون بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی”

وتیشی ”هەرچەندە دنیا بەرەو تاریکبوون دەچێت و گەڕان سەختتر دەبێت، بەڵام پشت بەخودا دەیدۆزینەوە چونکە ئاوەکە مەنگە، رەنگە دوور نەکەوتبێتەوە”.

لە ئێستادا تیمەکانی غەواس و بەرگری شارستانی نەگەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ئەوەی هەیە خەڵکی ناوچەکە لە گەڕان بەردەوامن بەدوای تەرمەکەدا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای دوو رۆژ لە خنکانی تەرمەکەى دۆزرایەوە

دوای دوو رۆژ لە خنکانی تەرمەکەى دۆزرایەوە