بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12وەیە

هۆکاری بڕانی کارەبای پێنجوێن ئاشکرا بوو

+964
کامیار کەمال – پێنجوێن

نزیکی دوو هەفتە دەبێت کارەبای پێنجوێن رۆژانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەبڕێت، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە وەکالەت هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە وەکالەت لەبارەی هۆکاری بڕانی کارەباوە بە 964ـی راگەیاند، تەنیا بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12وە کارەبا دەبڕێت و هیچ هۆکارێکی دیکە نییە.

وتیشی، بەشێک لەو کارەبایە دەدرێتە سلێمانی بۆ ئەوەی هاوسەنگی رابگیرێت و بتواندرێت کارەبای هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین بکرێت، بڕانی کارەبا پەیوەست نییە بە کەمکردنەوەی کارەبای قەزاکە.

باسی لەوەشکرد، پێدەچێت تا رۆژی شەممە بەم شێوازە رۆژانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ببڕێت.

نزیکەی دوو هەفتە دەبێت، رۆژانە کارەبای قەزای پێنجوێن بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەبڕێت و بەزۆریش ئەو فیدەرانە دەبڕدرێت کە ناحیە و گوندەکانی لەسەرە.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، دانیشتوانی قەزای پێنجوێن دژی بڕینی کارەبا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای قەزاکەیان بەرووی هاتوچۆی بارهەڵگراندا داخست، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر و پێدانی چەند بەڵێنێک بە دەستەی رێکخەرانی خۆپیشاندەران خۆپیشاندانەکە کۆتای هات.

قەزای پێنجوێن تاکە شوێن نییە، کە بەهۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ەوە رۆژانە کارەبای دەبڕێت، قەزای دوکانیش هەمان کێشەی هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاوڵاتیا...

رۆژانە 11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاوڵاتیان