بەپێی خاڵ بووە

ناوی ئەو چوار فەرمانبەرەی شارەوانی شارەزوور وەری گرتن ئاشکرابوو

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی قەزای شارەزوور، تیروپشکی بۆ چوار فەرمانبەرە گرێبەستەکە کرد و بە پێی خاڵ چوار ئەندازیار و رووپێووی لە داواکارانی دامەزراندنەکە قبوڵکرد.

هەریەک، لە (سەنگین عومەر حەسەن) بە خاڵەکانی 14 و (نیگار رەفیق محەمەد) بە خاڵەکانی 14 زۆرترین خاڵیان بەدەست هێناوە وەک ئەندازیار و هەریەک لە (پەرژین رەمەزان محەمەد) بە خاڵی 16 و (ئەستێرە ئەحمەد تۆفیق) بە خاڵی 14 زۆرترین خاڵیان بەدەست هێناوە وەک رووپێوکار.

شارەوانی قەزاکە ئەم ناوانە و شێوازی دابەشکارییەکەی لە پێگەی فەڕمی خۆی لە فەیسبووک ئەمڕۆ چوارشەممە 28.8.2024 بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، “لە دوای بانگەوازەکەی شارەوانیمان بۆ دامەزراندنی دوو ئەندازیار و دوو ڕووپێو بەشێوەی گرێبەست، 39 فۆرم بۆ دامەزراندنی دوو ئەندازیار و 30 فۆرم بۆ دوو رووپێو پڕکرانەوە”.

ئەوەشی نوسیووە، “لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە شارەوانیمان خاڵبەندی بۆ سەرجەم داواکارییەکان کراو، (کە لە خشتەکاندا هەن)”، ئاماژەیان بەوەکردووە، “پیرۆزبایی لەو چوار کەسە دەکەین بەهیوان ئەوانەشی خاڵەکانیان کەمترە لە دەرفەتێکی تردا بەختی بوون بە فەرمانبەریان بۆ بڕەخسێ”.

خشتە و کاری لیژنەکە؛