لە دایک و باوک و کچێک پێکهاتوون
لە پارێزگاى سەڵاحەدین خێزانێک کۆمەڵکوژ کران
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
پێش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڕەکی عەسریەی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە خێزانێکى سێ کەسى کۆمەڵکوژ کران.
خێزانەکە لە ژن و پیاوێک و کچێکی 15 ساڵان پێکهاتوون و دوای کوشتنیان چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.
کاوە محەمەد، راوێژکاری ئەمنی پارێزگاری سەڵاحەدین بە964ـی،”رووداوەکە راستە و ئێستا سەرقاڵى لێکۆڵینەوەین لەسەر چۆنێتى رووداوەکە، ئەوەى بۆمان روون بووەتەوە رووداوەکە تاوانکارییە و پەیوەندى بە تیرۆرەوە نییە و پێدەچێت کێشەى کۆمەڵایەتى بێت”.
وەک باسى دەکات، ئێستا ناوچەکە بەهێزی ئەمنی گەمارۆدراوە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.
“ماوەیەکە حاڵەتەکانی کوشتن لەقەزای بێجی زۆربووە، زۆربەى رووداوەکانیش بۆ کێشەى کۆمەڵایەتى دەگەڕێنەوە”، کاوە محەمەد واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح