تەرمەکەی دەرهێنراوە

گەنجێک لە چەمی چوارتا خنکا

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئیوارەی ئەمرۆ لە کاتی مەلەکردندا گەنجێک لە نزیک قەزای چوارتا خنکاوە و توانراوە بە ماوەیەکی کەم تەرمەکەی دەربهێندرێتەوە.

سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمرۆ هاوڵاتیەکی تەمەن 31 ساڵ لە چەمی چوارتا خنکاوە و ئێستا تەرمەکەی بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی بەرێکراوە.

باسی لەوەکرد، رووداوەکە لە نزیک قەزای چوارتای ناوچەی شارباژێر روویداوە و توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا تەرمەکەی دەربهێندرێت.

عوسمان شارباژێڕی قایمقامی چوارتا بۆ 964 وتی، ئەو گەنجە خەڵکی گوندی نۆڕەبابە و هەر لە چەمی گوندەکەشدا خنکاوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو خوشک لەکاتی مەلەکردندا خنکان

دوو خوشک لەکاتی مەلەکردندا خنکان