بەشێوەی گرێبەست دایاندەمەزرێنێت
شارەوانی شارەزوور پێویستی بە دوو رووپێوە
+964
ژێوار خدر
شارەوانی شارەزوور پێویستی بە دوو رووپێو هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەی گرێبەست دایانبمەزرێنێت و ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری و پەیمانگە بەشی رووپێوی دەکاتەوە، سەردانیان بکەن و داواکاری پێشکەش بکەن بەمەبەستی دامەزراندنییان.
کەسانی ئارەزوومەند دەتوانن ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024 و بەیانی چوارشەممە 28.8.2024 تا کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، سەردانی شارەوانییەکە بکەن و فۆرم پڕ بکەنەوە بەمەبەستی دامەزراندن، بەڵام بەچەند مەرجێک:
1. مەرجە کەسی داواکراو بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئەندازیاری لە بەشەکانی (تەلارسازی، ئەندازیاری رووپێوان، پلانسازی شار و شارستانی) بێت جگە لەو بەشانە بەشەکانی دیکە وەرناگیرێت.
2. مەرجە کەسی داواکراو دانیشتوی سنووری قەزای شارەزوور بێت، لەمبارەیەوە بەڵگەی پێویست بخاتەڕوو (کارتی زانیاری و پشتگیری ئەنجومەنی پێبێت).
3. مەرجە کەسی داواکار بەڵگەی فەرمی دەرچوونی لە خوێندن پێبێت و بەڕوونی ساڵی دەرچوونی ئاماژەی پێکرابێت.
بەپێی نوسراوەکەی شارەوانی شارەزوور، دامەزراندن بە کێبڕکێ دەبێت لەسەر بنچینەی خاڵبەندی، بەشێوەیەک بۆ هەر ساڵێکی دەرچوو خاڵێک ئەژمار دەکرێت، بۆ هاوسەر خاڵێک ئەژمار دەکرێت، بۆ کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان یەک خاڵ ئەژمار دەکرێت و بۆ کاری خۆبەخشیش لە فەرمانگەکانی حکومەتیش خاڵێک هەژمار دەکرێت بە مەرجێک بەڵگەی فەرمی پێبێت کەسەکە.