قسە لەسەر كولتووری خۆیان دەكەن

ئەمڕۆ توركمانەكانی هەولێر فێستیڤاڵی شیعر و قۆریاتیان هەیە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بە درێژایی ئەمڕۆ سێشەممە، توركمانەكانی هەولێر فێستیڤاڵی گۆرانی و شیعر و قۆریاتیان هەیە و پانێلیش رێكدەخەن، تا درەنگانی شەویش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری توركمانی لە هەولێر، كە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی كوردستانە، ئەمڕۆ 27.8.2024 شەشەمین “فێستیڤاڵی توركمانی” ئەنجام دەدات و چەندین بڕگە و بابەتی هونەری و كولتووری لەخۆگرتووە.

محەمەد دڵشاد بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری توركمانی، بە 964ی وت، فێستیڤاڵەكە بە ئامانجی گرنگیدانە بە هونەر و رۆشنبیری و كولتووری توركمانی.
وتیشی، شاعیران و هونەرمەندانی بوارە جیاجیاكی توركمان بەشداریی دەكەن.

بە پێی ئەو بەرنامەیەی فێستیڤاڵەكە دایناوە، فێستیڤاڵەكە لە ماڵی توركمان بەڕێوەدەچێت، لە كاتژمێر 11:00  پێشانگای فۆتۆگرافی، دواتر پانێل لە بارەی كولتوور و هونەری توركمانی بەڕێوەدەچن.

هەروەها لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارە كۆڕی شیعری بۆ چەند شاعیرێك دێتە ئەنجامدان و دواتر گۆرانی و قۆریات پێشكەش دەكرێت و تا درەنگانی شەو درێژەی دەبێت، لە كۆتاییشدا خەڵات و دیاری دابەش دەكرێت.

ساڵیادی رۆژنامەگەریی تورکمانی کرایەوە

ساڵیادی رۆژنامەگەریی تورکمانی کرایەوە