چەقەڵێک

بۆ مریشک دزین چووە سەر گوندێک، بەڵام دوو سەگ تەختیان کرد

964+

ژێوار خدر

لە گوندێکی سنوری قەزای دوکان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەقەڵێک دەچێتە سەر ماڵەکان بۆ خواردنی پەلەوەرەکانی گوندەکە، بەڵام لەلایەن دوو سەگەوە کە پاسەوانی پەلەوەرەکانیان دەکرد خنکێندراوە.

هاوڵاتییەکی گوندی دۆڵەبی سەر بە ناحیەی بنگرد، ڤیدیۆکەی بۆ 964 ناردووە و باسى لەوەکرد، پێشتر لەبەر زۆری چەقەڵ و رێوی، مریشک و مراوی و قازەکانیان بەڕۆژی روناک دەخوران، بۆیە ناچار بوون سەگ بۆ پەسەوانیکردنیان رابگرن.

دەشڵێت، ئێستا پەلەوەرەکانمان پارێزراون و ئەمڕۆ سەگە پاسەوانەکان ئەو چەقەڵەیان خنکاندووە کە ویستوویەتی پەلاماری پەلەوەرەکانمان بدات.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئەو دوو سەگەی چەقەڵەکەیان خنکاندووە بەدیار لاشەکەیەوە هەڵتروسکاون.

چوار هاوڵاتى به‌ دوو گورگەوە ده‌ستگیر كران

چوار هاوڵاتى به‌ دوو گورگەوە ده‌ستگیر كران