"موچەتان رادەگیرێت"
وەزارەتی پارەکە کۆتا وادەی بۆ بایۆمەتری خانەنشینان دانا
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی دارایی کە موچە و پارەی خانەنشینانی لە بەردەستە، دوو هەفتە وادەی دانا و دیاریکرد لەبەردەم خانەنشیان تا بایۆمەتری دروست بکەن، یان کۆدی بایۆمەتری بگەرێننەوە بۆیان.
هەرکەسێک خانەنشینە ئاگاداری بکەن، بایۆمەتری نەکات یان ئاڕاستەی فەرمانگەی خانەنشینی نەکاتەوە، “ئەوا وەزارەتەکە موچەکەی رادەگرێ”.
ئەمڕۆ دووشەممە 26.8.2024، لە ئاگادارییەك بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە روونی نوسیوویەتی، “هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات”.
هەروەها، “هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، وە هەر خانەنشینێک لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی رادەگیرێت”.
پێشتر، بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی شارەکان لە ئاگاداریی نەمادا، خانەنشینانیان ئاگادار کردەوە، بایۆمەتری بکەن، پێدەچێت ئەم وادە نوێیەی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی کۆتا وادەبێت و دەرفەتە تا خانەنشیان رێکاری وەرگرتنی موچەکەیان مەحکەم بکەن.