لە سنووری سیتەک

بە تۆمەتی زیادەڕۆیی هاوڵاتیەک دەستگیر کرا

+964

توانا نەقی

هاوڵاتی گوندێکی ناحیەی سیتەک بینایەکی دروست کردووە، بەڵام جارێ تەواو نەبووە و گەشتووەتە سەقف تێکردن، کەچی پۆلیسی دارستان دەڵێت زیادەڕۆیە و خاوەنەکەشی دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردوە، لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك لە سنووری گوندی ( بازەگیر ) هاوڵاتیەك بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیر کرا.

دەشڵێت، ئەو کەسە هەستاوە بە دروستکردنی بینا بە تەجاوز و بەشێوەیەکی نایاسایی، بۆیە کارکردنیان لە بیناکەشدا وەستاندووە.

ژمارەیەک گوند رێگرییان لە کاری لیژنەکانی زیادەڕۆی کرد...

ژمارەیەک گوند رێگرییان لە کاری لیژنەکانی زیادەڕۆی کردووە