لۆگۆى داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان ... گرافیك: 964+
"بانگەشە بۆ کاری لەشفرۆشی دەکەن"
“پێویستە لە كوردستان سنوور بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابندرێت”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داوا لە دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هه‌رێم ده‌كرێت، سنوورێک بۆ ئەو کەسانە دابنێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتە و لێدوان و کاری نەشیاو بڵاودەکەنەوە، کە دوورن لە ئاداب و یاسا و ئایین و بەها کۆمەڵایەتییەکان.
داواكارییه‌كه، له‌لایه‌ن دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاراسته كراوه و ئاشكرای ده‌كات ماوەیەکە بەشێک لەو کەسانەی لە سۆشیاڵ میدیا بە دیارکەوتون “بەبێ بوونی هیچ سانسۆرێک، بانگەشە بۆ کاری نەشیاو و لەشفرۆشی دەکەن”.
ده‌ڵێت “ئه‌م كاره‌ى له سۆشیاڵ میدیادا ده‌كرێت، کار لەسەر هەستی منداڵان بە تایبەتی دەکەن، ئەوەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئاکار و بەلاڕێدابردنی مندالان و گەنجەکانمان بە تایبەتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بە گشتی”.
دەستەكه بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە رێگەی سکاڵایەکەوە داوا لە دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە لە پێناو پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان و تێکنەدانی شیرازەی خێزان و بەرژەوەندیی گشتی کۆمەڵگە، کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن و رێکاری یاسای بەرامبەر ئەو جۆرە کەسانە بگرنەبەر.