"ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ته‌عبیر له‌ ئێمه‌ ناكات"

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌ تۆماركردبێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌ تۆماركردبێت و ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ سكاڵاى ده‌سته‌ بێت، ته‌عبیر له‌وان ناكات.

كه‌مێك پێش ئێستا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ده‌كات، دوای ئەوەی لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک بڵاوکرایەوە کە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سکاڵایەک تۆمار دەکات لەسەر بابەتی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، به‌ڵام ده‌ڵێت به‌شێوه‌ى فه‌رمى هیچ سكاڵایه‌كیان تۆمارنه‌كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ محه‌مه‌د گۆمەشینی کە بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەیە، لە ئەکاونتی خۆی بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە ئاماژەی بەوەکردوە کە سکاڵا پێشنیارێک بەرزدەکاتەوە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ مەبەستی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە.

ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت “لێرەوە رایدەگەیەنین ناوبراو وەک کەسێکی ئاسایی ئەو پۆستەی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی کردووە، بۆ زانیاریش ناوبراو وتەبێژی دەستە نیە لەکاتی خۆی رامانگەیاند بوو”.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ لەئێستادا دەستە ئاگاداری سکاڵایەکی وانیە و هەرکاتیش هەر سکاڵایەک لەهەر شوێن و کەسێک بۆ دەستە بەرزبکرێتەوە ئەوە دەستە بەپێی سیاسەت و رێکارە یاساییەکانی، مامەڵەی لەگەڵ دەکات و دەرگای دەستەش کراوەیە بۆ هەر سکاڵایەک کە ئاڕاستەمان دەکرێ.

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌ دۆخى هاتوچۆى هه‌رێمی كوردستا...

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌ دۆخى هاتوچۆى هه‌رێمی كوردستان ده‌كۆڵێته‌وه‌