تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەکەی دیار نییە

ئاگر لە شاخی تەلانی نزیكی قەزای دوكان كەوتووەتەوە

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگرێك لەشاخی تەلانی نزیك بازگەی دوكان بۆ سلێمانی كەوتووەتەوە و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

نەقیب سەعید سدیق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دوكان بە 964ـی وت، ئێستا لەناو دوكەڵی ئاگرەكەداین وقەبارەی ئاگرەكەمان لێ دیار نییە، تیمی بەرگریی شارستانیی دوكان و چەند تیمێكی دیكەش سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

وتیشی، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكردنی زەحمەتە، رەشەبایەکی بەهێز هەیە و ئاگرەكە تادێت تەشەنە دەسەنێت، لەبەر دوكەڵ و رەشەباكە هیچمان بۆ ناكرێت و بەرچاوی خۆمان لێ دیار نییە”.

لە بارەی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەوە، ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ـی وت، كاتژمێر 4:00 ئاگرەكە كەوتووەتەوە، ئێستا بە شەش تیم سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنین کە پێکهاتوون لە هەر یەك لە تیمەكانی دوكان، سورداش، تاسڵوجە و تیمێكی سلێمانیش بەشدارن، بەڵام تائێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەبارەت بە قەبارە و زیانی ئاگرەكە، ئارام عەلی وتی، جگە لە پوش و پاوانێكی زۆر، ناوچەكە چەندان داری سروشتی تێدایە و جارێ روو نییە بۆ ئێمەش، چاوەڕێ دەكەین و دواتر ئامارەكان، قەبارە و زیانەكانی و هۆكاری ئاگرەكەش رادەگەیەنین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لەناوچەی گەشتیاری زاوێتەی دهۆک ئاگرکەوتەوە

لەناوچەی گەشتیاری زاوێتەی دهۆک ئاگرکەوتەوە