بۆ دانیشتوانى بازیان و بەردەقارەمان و تەکیە

لە رێگەى دوو پڕۆژەى گواستنەوەى کارەبا کێشەى ڤۆڵتییەى چارەسەر دەبێت

964+

وریا فەتاح

کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی (كارەبای بازیان – بەردەقارەمان و چەمچەماڵ- ئاغجەله‌ر) كەوتەكار، بەمەش کێشەى ڤۆڵتییەى دانیشتووانى سنوورى بازیان و بەردەقارەمان و تەکیە، کەوتەکار.

بەپێى راگەیەنراوەکەى کارەباى سلێمانى بێت، لەسەر بودجەى (8%)ـى داهاتى کارەبا بە بڕی 3.5 ملیار دینار، هەردوو پڕۆژەى هێڵى 33 کەى ڤى (بەردەقارەمان – بازیان) و (بەردەقارەمان – تەکیە) جێبەجێ كرا و لە ئێستادا كەوتوه‌تەكار.

ئەندازیار دڵزار عەبدولڕەحمان سەعید، لێپرسراوی هۆبەی هێڵەكان لە کارەباى سلێمانى رایگەیاند، ئەم دوو هێڵە یەكێكن لەو پرۆژە ستراتیژیانەی لە سنوری بازیان – چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت و كارەكانی بە كۆتا گەیشتوە و لە ئێستادا هێڵەكە لۆدی لەسەر باركراوە و كەوتووه‌تە كار.

” پڕۆژەكە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ چارەسەرى کێشەى بارزۆرى وێستگەى 132 کەی ڤى چەمچەماڵ کە تا ئێستا لەو وێستگەیەوە کارەباى ناحیەى ئاغجەلەر دابیندەکرا کە کێشەى کەمیى ڤۆڵتیەمان هەبوو”، ئەندازیار دڵزار عەبدولرەحمان واى وت.

رونیشیكردەوە، لە ئێستادا راستەوخۆ وێستگەى 33 کەی ڤى ئاغجەلەر بە وێستگەى 132 کەی ڤى بەردەقارەمان بەستراوەتەوە، بەشێکى کێشەى کەمیى ڤۆڵتیە لە وێستگەى ئاغجەلەر چارەسەر دەبێت و سوودى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتیانى ناوچەکانى بازیان، بەردەقارەمان، تەکیە.

پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سنووری بازیان-چەمچەماڵ جێبە...

پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سنووری بازیان-چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت