کارەکانی دەستی پێکردووە
دهۆک نزارکێ دەکاتە مۆزەخانەی یادگاری ئەنفال
964+
دلۆڤان زێباری – دهۆک
قەڵای نزارکێ لە شاری دهۆک، دەکرێتە مۆزەخانەیەکی دکیۆمێنتاری ئەنفال، سەرپەرشتیاری کارە هونەرییەکانی قەڵای نزارکێ دەڵێت، “کارەکە دەستیپێکردووە”.
لەسەر رووبەری 117 دۆنم زەوی مۆزەخانەکە دروستدەکرێ، هۆڵ و ناوەندی پیشاندانی دکیۆمێنتەکانی تێدا دەبێت.
هونەرمەندی شێوەکار، گوهدار سەڵاحەدین، سەرپەشتی کاری هونەری قەڵای نزارکێ بە 964ـی وت،”قەڵای نزارکێ کە بیرەوەرییەکی رەشی ئەنفالە، لە مانگی چواری ئەم ساڵەوە، دەست بەکارکردن تێیدا کراوە و دەکرێتە موزەخانەیەکی دکیۆمێنتاری”.
گوهدار وتیشی، “لەبەرئەوەی ئەم قەڵایە، جێگای گەورەترین رووداوی ئەنفالە لە دەڤەری بادینان کە خەڵکی ئەم دەڤەرە، ئیدارەی شار بڕیاری داوە، بکرێتە مۆزەخانە و تێک نەدرێت، وە هەموو دکیۆمێنتارییەکی پەیوەندیدار بە ئەنفال لێرەدا پیشان دەدرێت”.
بۆ ئەوەی مۆزەخانەکە گوزارشت لە تاوانی ئەنفال بکات، چەند ساڵێکە بیرۆکەی کۆکردنەوەی ئەرشیفی رووداوەکان و کۆکردنەوەی هەبووە، یەکەم جار تەخمین کرابوو کە تێچووکەی 12 ملیۆن دۆلار بێت.
قەڵای نزارکێ، لە لایەن رژێمی بەعس روخاوەوە دروستکراوە و خەڵکی دەڤەری بادینان لە قوناغی هەشتەمی ئەنفال تێدا کۆکرابوونەوە و زیندانی کرابوون، هەندێکیان بڕیاری سێدارە و سزای جۆراوجۆیان بەسەردا سەپێندراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا