"كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌ستكورتن"

له‌ ناو بازاڕی هه‌ریر سندوقێكى هاوكارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى منداڵێكى نه‌خۆش داندراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە ناو بازاڕى قەزای هه‌ریر، سه‌ندوقێك داندراوە وێنه‌ى منداڵێكی له‌سه‌ره‌‌ و له‌سه‌رى نووسراوه‌ “تكایه‌ ژیانى ئه‌م منداڵه‌ له‌ مردن رزگار بكه‌ن”.

منداڵه‌كه‌، ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵ و نیوه‌، به‌هۆى بوونى چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ (دڵی کونە، دەمارێک لە سیەکان تەواونیە، گەشکەی هەیە) گه‌شه‌ ناكات.

رێكخراوى هه‌ریری من، كۆمه‌ڵێك خێرخواز و چالاكوان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن به‌هاناى ئه‌م منداڵه‌ هاتوون و ئه‌م سندوقانه‌یان بۆ داناوه‌.

كه‌ریم برایم مه‌رزانى، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى سێ رۆژه‌ سندوقه‌كه‌یان داناوه‌ و خه‌ڵكێكى زۆر به‌ده‌مییه‌وه‌ هاتوون و یارمه‌تى بۆ منداڵه‌كه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی “به‌پێی راپۆرتى پزیشكى ئه‌م منداڵه‌ پێویستى به‌ حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره‌ و خێزانه‌كه‌شی ده‌ستكورتن و باوكی پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ ئه‌م سندوقه‌مان بۆ داناوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، منداڵه‌كه‌ له‌ ته‌مه‌نى چوار مانگییه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و كه‌سوكاره‌كه‌شی پاره‌یه‌كى زۆرى لێی خه‌رج كردووه‌ و چاك نه‌بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، له‌ رابردوودا چه‌ندین جار سندوقى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كمان بۆ نه‌خۆشانى سنوورى هه‌ریر داناوه‌ و سوودیان لێوه‌رگرتووه‌، پێشتر سندوقه‌كانیان له‌ مزگه‌وته‌كان داده‌نا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شوێنى دانانیان بۆ ناو بازاڕ گواستووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئامارێك كه‌ رێكخراوى هه‌ریری من به‌ 964ـى داوه‌ له‌ساڵى 2023 دا توانیویانه‌ بڕى 720 ملیۆن دینار وه‌ك هاوكارى بۆ نه‌خۆشانى سنوورى قه‌زاكه‌یان كۆبكەنه‌وه‌ و پێشبینیش ده‌كات ئه‌مساڵ تاوه‌كو یه‌ك ملیار دینار كۆبكرێته‌وه‌.

رێكخراوه‌كه‌ ئه‌م ژمارانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت هاوكارى ئه‌م منداڵه‌ بكات:

07504375658

07504952752

07824452752

07830615959

بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان لە ڕێگای

Fastpay 07504375658

گه‌شتیاران (كه‌ندا خڕێ)ى هه‌ریریان پڕ زبڵ و خاشاك كرد...

گه‌شتیاران (كه‌ندا خڕێ)ى هه‌ریریان پڕ زبڵ و خاشاك كردووه‌