بڕۆن سەردانییان بکەن
کارەبای هەڵەبجە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە
+964
ژێوار خدر
ئەگەر لە هەڵەبجەیت و کارەباکەت بە سەرپێچی راکێشاوە بڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە بکە، با بتکەن بە هاوبەش دەنا رووبەڕووی یاسا دەکرێیتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەی کردووەتەوە، هەرکەسێک بە شێوەی سەرپێچی کارەبای راكێشاوە و تا ئێستا هاوبەش نییە، بڕوات و سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات بۆ ئەوەی هاوبەشییان بۆ بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، هەر کەسێک نەیەت بەدەم داواکارییەکەمانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە بەرامبەر یاسا.
بۆ زانینی ژمارەی هاوبەشانی کارەبای سنووری پارێزگای هەڵەبجە، 964 پەیوەندی کرد بە سەعید سەید قادر، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە، بەڵام وتییان ئێستا ئامارەکەمان لەبەر دەست نییە و پێویستە کاتێکی تر پەیوەندیمان پێوە بکەنەوە.