کۆنتڕۆڵ کرا
ئاگر لە کۆگایەکی مەڕەشە لە دوزخورماتوو کەوتەوە
+964
سیروان خورشید – خورماتوو
نوێکرایەوە 13:15
پەیامنێری 964 وتی، دوای دوو کاتژمێر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و خەڵک توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
جگە لە زیانی ماددی ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە.
نوێکرایەوە 12:15
زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و چەندین تانکەری ئاو بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان.
هاوڵاتییەک کە بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کردووە، دەڵێت، “مەزندە دەکرێت 40 بۆ 50 ملیۆن دینار زیانی ماددی بەر کۆگاکە کەوتبێت.
نوێکرایەوە 11:45
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی دوزخورماتوو لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
80٪ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و تا ئێستا زیانەکانی بە وردی نەزانراوە.
ئەوەی دەزانرێت بڕێکی زۆر سۆندەی پلاستیکی کشتوکاڵی سووتاوە.
هەواڵی یەكەم
ئاگر لە کۆگایەکی مەڕەشە لە دووزخورماتوو کەوتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و دەڵێت، “بە وتەی چەند شایەتحاڵێک بەهۆی شۆرتی کارەباوه، کۆگایەکی بۆری ئاوی پلاستیکی کشتوکاڵی لە خورماتوو گڕی گرتووە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
دوزخورماتو
منداڵێکی خاوەن پێداویستی لە خورماتوو
موچەی کەمئەندامییەکەی پێشکەشی منداڵانی چەمچەماڵ کرد
لایەکی رووخاوە و لایەکی ماوە
هاتوچۆی بارهەڵگر بەبارەوە بەسەر پردەکەی خورماتوو قەدەغە کرا
سنووری بێجی
تانكەرێكی سووتەمەنی تەقییەوە و شەش كەس سووتان
"پارێزگای سەڵاحەدین"
ئەمشەو سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا
دووسەرە زەرەر و زیانن بۆ خەڵک