بەڕێکراون بۆ پزیشکی دادی هەولێر
تەرمی ئەو دوو خوشکەی خنکان دۆزرایەوە
+964
ئاکام غەفور – سۆران
کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو دوو خوشکەی کە خەڵکی گوندێکی هەریرن و لە زێی قەندیل خنکابوون دۆزرانەوە.
مەزهەر عوسمان، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی قەندیل، بە 964ـی وت، تەرمی دوو خوشکەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی قەندیل دۆزرایەوە، تەرمەکانیان بەڕێکراون بۆ پزیشکی دادای هەولێر.
وتیشی، دوو خوشکەکە تەمەنیان 20 ساڵ و 21 ساڵە، خەڵکی گوندی مەکردانی دەشتی هەریرن لە کاتی مەلەوانی کردن خنکاون.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقلاوە، بە 964ـی وت، ئاگادارین کە دوو خوشک خنکاون، لە ئێستا تەرمەکانیان لە رێگایە بۆ پزیشکی دادای هەولێر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی