250 کەسیان لە بڕوانامەیان بەدەستهێناوە

رێز لەو تووشبووانەى تالاسیما گیرا کە زانکۆ و پەیمانگایان تەواو کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

سەرەڕاى زەحمەتییەکانى بەردەمیان، بەڵام بەشێک لە توشبووانى تالاسیما توانیویانە بڕوانامەى زانکۆ و پەیمانگا بەدەستبهێنن، سەرۆکى کۆمەڵەى تالاسیماش دەڵێت: بڕگەى یاساى کارکردنى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە کەرتى تایبەت و دامەزراوەکانى دەوڵەت وەک خۆى جێبەجێ ناکرێت.

کۆچەر کەریم سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمای کوردستان بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ رێزلێنانمان بۆ ژمارەیەک تووشبووی تالسیمیا ئەنجام دا، کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن”.

باسی لەوەکرد، تا ئێستا نزیکەی 250 تووشبوی تالاسیما توانیویانە بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگاکان بە دەست بهێنن لە شاری سلێمانیدا سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەمیان.

لە بارەى کارکردنى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت و دامەزراوەکانى دەوڵەت، کۆچەر کەریم وتى،”وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین ئاورێک لەو بابەتە بداتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خوێنبەخشین بکەنە جەژنانەى نەخۆشانى تالاسیما

خوێنبەخشین بکەنە جەژنانەى نەخۆشانى تالاسیما