سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردوونەتەوە

+964

ژێوار خدر

هاتوچۆی سلێمانی، چەند رێنماییەکی تازەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت پابەندییان نەبن سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاوڵاتیانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر ئەم کارانە بکەن سەرپێچییە و رووبەڕووی سزا دەبنەوە.

دەشڵێت، تیمی هاتوچۆ لەو شوێنانە جێگیر دەکرێن، کە ئاستەنگی هاتوچۆی زۆری لەسەرە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرفتی هاتوچۆ و رێکخستنی رەوشی شەقامەکان.

رێنماییە تازەکانی هاتوچۆی سلێمانی ئەمانەن:

1. هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی عەربەت – سلێمانی و هاتنەناوەوەیان تا کاتژمێر 9:00ـی سەر لەبەیانی قەدەغەیە.

2. بە هیچ شێوەیەک وەستانی ئۆتۆمبێل بە ستوونی یان بە گۆشە لەسەر شۆستە و شەقامە سەرەکییەکان رێگەپێدراو نییە، وەک شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، تووی مەلیک، کانی با، سی مەتری هەواری تازە و ئیبراهیم پاشا.

3. وەستانی ئۆتۆمبیل بە هەموو شێوەیەک لەناو فولکەکاندا قەدەغەیە.

4. وەستانی ئۆتۆمبیل لەسەر شەقامی سەرەکی مەلیک مەحمود قەدەغەیە، واتە پێویستە لای راستی شەقامی خزمەتگوزاری بەکاربهێنرێت لە کاتی پێویستیدا بۆ وەستان یان سەرخستن و دابەزاندنی هاوڵاتیان.

5. وەستانی ئوتومبیل بە دوو ریز بە هیچ شێوەیەک رێگەی پێ نادرێت.

6.  وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی سەوزە و میوە قەدەغەیە بە هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی زیادەڕۆیی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت.

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەس...

هاتوچۆی سلێمانی: شاردنەوەی تابلۆ بە قوڕ سزای قورسی لەسەرە