له‌ سه‌نته‌رى هه‌ولێر

26000 هەزار ڤه‌یپ پانكرانه‌وه‌ و 6000 سیم كارتیش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌وڵێر ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك كه‌ نوێنه‌رى داواكارى گشتیان له‌گه‌ڵ بووه‌، له‌ رێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكی پانكه‌ره‌وه‌ (عادیله‌) هه‌رچى ڤه‌یپ و نێرگله‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوى ئه‌م ماوه‌یه‌ هه‌بووه‌، پانیان كردوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19.8.2024 بڕیارى له‌ناوبردنى 26 هه‌زار جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى كه‌ به‌ (ڤه‌یپ) ناسراوه‌، جێبه‌جێكرا.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنى ئه‌م ژماره‌ ڤه‌یپه‌، ژماره‌یه‌كی زۆرى نێرگله‌ش له‌ناو براون.

وتیشی “هۆكارى له‌ناوبردنیان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ لە شوێنی نه‌گونجاو و گشتی و خێزانی و هەروەها باخچە گشتییەکان و شەقامە گشتییەکاندا بەکارهێنراون، كه‌ پێشتر بڕیارمان هه‌بووه‌ نابێت له‌و شوێنانه‌ به‌كاربهێندرێن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پێشتر بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، دوای هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی، بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەی خێرا بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو جگەرە ئەلیکترۆنییانەی، کە لەنێو بازاڕەکانی کوردستاندان و پێیان دەگوترێت ڤەیب.

ئاشكراشی كرد، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ڤه‌یپ و نێرگه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیانه‌وه‌، له‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگى رابردوو بووه‌، به‌ڵام لە سەرەتای ئەم ساڵیشەوە تاوەکو کۆتایی سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌، دەست بەسەر شەش هەزار سیمکارتی بێ سەرەتادا گیراوه‌، کە هی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنن لە عێراق، چونكه‌ ده‌ڵێت “به‌كارهێنانیان ببوه‌ هۆکارێكی سه‌ره‌كى نانەوەی کێشە و گرفت لە نێو خێزان و تاکەکانی کۆمەڵگا.”

جگه‌ره‌ كێشه‌كانى عێراق هه‌ر 10 خوله‌ك كه‌سێكیان گی...

جگه‌ره‌ كێشه‌كانى عێراق هه‌ر 10 خوله‌ك كه‌سێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات