ئەمڕۆ لە هەولێر گردبوونەوە
ژنانی كوردستان دژی هەمواری یاسای باری كەسیین لە عێراق
+964
شۆڕش هەركی
ژمارەیەك لە ژنانی چالاكوانی بوارەكانی ژنان لە هەولێر، کە هاوپەیمانیی رێکخراوەکانی ژنانن، دژی هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی گردبوونەوە، كە بڕیارە لە عێراق گۆڕانكاری بۆ بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 19.8.2024 لە شاری هەولێر ژمارەیەک ژنی چالاكی بواری مافەكانی ژنان لە كوردستان لە پارکی شار گردبوونەوە و ناڕازیبوونی خۆیان راگەیاند دژی هەموار کردنەوەی یاسای باری کەسیی ژمارە 188 ساڵی 1959ی عێراق.
رێزان شێخ دلێر، یەکێک لە چالاكوانان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق
بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، “لە یەکێک لە مادەکانی یاساكە ئەوەیە دەبێت پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکرێت بگەڕێنەوە بۆ مەزهەبەکان، هەروەها بە هەموارکردنەوەی یاساكە رێگە دەدرێت کچانی تەمەن نۆ ساڵ بە شوو بدرێن، یان ئەوانەی تەمەنیان لە خوار تەمەنی یاسایی دیاریكرا”.
هەروەها چەند ژنێكی دیكەش بۆ 964 بۆچوونی خۆیان دەربڕی و ئەوەیان خستەڕوو، “بە جێبەجێکردنی هەمواری یاسایەكە، مەترسی بۆ سەر شیرازەی خێزان دروست دەبێت و دەبێتە هۆی لێکترازانی خێزانەكان”.
بۆ هەمواری یاسای باری کەسی ئەم پێشنیارانە كراون
– دیاریکردنی مەزهەب بۆ ئەوەی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی لەسەر بکرێت و حوکمەکانی ئەو مەزهەبەیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت.
– هەرکەسێک پێشتر ئەوەی نەکردووە، دەتوانێت داواکاری بۆ هەڵبژاردنی مەزهەب پێشکەش بکات.
– ئەگەر ناکۆکی لەنێوان هاوسەرەکان هەبوو لەبارەی ئەو مەزهەبەی بەپێی حوکمەکانی گرێبەست دەکەن، گرێبەستەکە بەپێی مەزهەبی پیاوەکە دەبێت.
– دیوانەکانی وەقفی سوننە و شیعە پابەند دەبن، پەڕاو و تۆماری حوکمە شەرعییەکان لە پرسەکانی باری کەسێتی دروست بکەن.
– تۆمار یان پەڕاوەکان حوکمەکانی باری کەسی بەپێی فیقهی شیعەی جەعفەری دەبێت بۆ شیعە و یەکێکی دیکە بەپێی فیقهی سوننە دەبێت، لە دانانیاندا پشت بە بۆچوونی کەسە دیارەکانی هەردوو مەزهەبەکە لە عێراق دەبەسترێت.
– ئەگەر دیاریکردنی ئەو کەسە دیارەی لە مەزهەبی شیعە پشتی پێدەبەسترێت کێشەی تێکەوت، ئەوا بۆچوونی ئەو مەرجەعە ئایینییە پشتی پێدەبەسترێت کە زۆرینەی شیعە لە عێراق پەیڕەویی دەکەن. لە سوننەش رای ئەنجومەنی زانستیی و فەتوا وەردەگیرێت.
خاڵی دووەمی هەموارەکە ئەوەیە بڕگەی پێنج لە مادەی 10 لادەبرێت و ئەم دەقە شوێنی دەگرێتەوە:
دادگەی باری کەسی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری پەسەند دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن کەسانی رێگەپێدراوەوە لە دیوانەکانی وەقفی سونە و شیعە یان لایەنێکی شەرعی یان یاسایی پەسەنددەکرێن.
لە هۆکارەکانی دەرچوواندنی هەموارەکەدا هاتووە؛ لەگەڵ مادەی دووی دەستوور دەگونجێت و مادەی 41ـیشی کە دەڵێت عێراقییەکان ئازادن لە دیاریکردنی مەزهەبەکانیان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
بەدواداچوون دەکرێ
کرێی تاکسی بەزمی ناوەتەوە و دەڵێن، منافەسە دروست بووە
وەزارەت بێ منەتە و دەڵێت، بەدلیڤەری ئیشەکەی ئێوە دەکەین
بریکارەکانی خۆراک دژی بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق گردبوونەوە
هەواڵەکان
دوا وەسیەتی شەهید ئەحمەد هێمن بڵاوكرایەوەو كرێكارێكی دیكەش گیانی لەدەست دا
"رێگە نادەین بکرێتە سیتی"
دانیشتوانی گەرەکی شۆرجە گردبوونەوە دەڵێن "پارچە زەوییەک داگیردەکرێت"
"هەموو کەس دەتوانێ کاری تاکسی بکات"
ئەپێک لە کەرکوک گرفتی بۆ تاکسییەکان دروست کردووە
سلێمانى
قوتابیانى 12 زانستى دژى وانەى کوردى و عەرەبى گردبوونەوە
"بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا منداڵەکەم جێهێشتووە"