بە مەرج
کشتوکاڵى شارەزوور پێویستى بە دوو مەساحە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى شارەزوور پێویستى بە دوو مەساحە و بە شێوەى گرێبەست دایاندەمەزرێنێت، بوونى بڕوانامە و خێزان و منداڵ و شەهید، مەرجى سەرەکین.
لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەرایەتیى ناحیەى زەڕایەن بڵاوى کردووەتەوە، کشتوکاڵى شارەزوور پێویستى بە دوو رووپێوکار (مەساح) هەیە و بە شێوەى گرێبەست دایاندەمەزرێنێت.
داواشکراوە سەرجەم دەرچووانى سنوورى قەزاى شارەزوور و ناحیەکانى زەڕایەن و کۆمەڵگەى نەسڕ، لە رۆژى 19.8.2024 بۆ ماوەى سێ رۆژ و تا 21.8.2024، سیڤییەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵ بنێرن.
مەرجە پێشکەشکار دانیشتووى سنوورى قەزاى شارەزوور و ناحیە و گوندەکانى بێت، دەرچووى پەیمانگا باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان بێت.
بەپێى مەرجەکان بێت، ساڵانى دەرچوون هەر ساڵێک بێت بە خاڵێک هەژمار دەکرێت، ئەگەر پێشکەشکار خێزاندار بێت خاڵێکى بۆ هەژمار دەکرێت و هەر منداڵێکیش بە خاڵێک هەژمار دەکرێت و کەسوکارى پلەیەکى شەهید دەرفەتى زیاترە .
روونیشى کراوەتەوە رۆژى 22.8.2024 سیڤییەکان هەڵسەنگاندنى بۆ دەکرێت و کەسى شیاو هەڵدەبژێردرێت.