19ـى 6ـى 2025 کۆتایى دێت

دووەم رۆژى مانگى نۆ دەوامى خوێندکارانى زانکۆى سەڵاحەدین دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

زانکۆى سەڵاحەدین، ساڵنامەى و خشتەى کارى دەوامى زانکۆکەى راگەیاند و رۆژى 2.9.2024 یشى وەک یەکەم رۆژى دەوامى خوێندکاران دیارى کردووە.

بەپێى خشتەکە بێت، رۆژێک پێش گەڕانەوەى خوێندکاران مامۆستایان دەستتبەکار دەبن و 12 بۆ 24ـى 12ـى ئەمساڵیش، تاقیکردنەوەى کۆتایى خولى یەکەم دەستپێدەکات.

خشتەى کار و ساڵنامەى زانکۆى سەڵاحەدین بۆ خوێندنى 2024 بۆ 2025 بەم شێوەیە دەبێت:

1.9.2024، دەستبەکاربوونى مامۆستایان.

2.9.2024، دەستپێکردنى سمستەرى پایژە.

12 بۆ 24ـى 12ـى 2024، تاقیکردنەوەى کۆتایى سمستەرى پایزە (خولى یەکەم).

2 بۆ 9ـى 1ـى 2025، راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان و پڕۆسەى گازندەى خوێندکاران.

11 بۆ 16ـى 1ـى 2025، تاقیکردنەوەى کۆتایى سمستەرى پاییزە (خولى دووەم).

18.1.2025، دەستپێکردنى خوێندنى سمستەرى بەهارە.

22 بۆ 27ـى 3ـى 2025، پشووى جەژنى نەورۆز و سەرى ساڵى کوردى.

29ـى 3 تا 3ـى 4ـى 2025، پشووى جەژنى رەمەزان.

17 بۆ 29ـى 5ـى 2025، تاقیکردنەوەى کۆتایى (خولى یەکەم) سمستەرى بەهارە لە دانانى تاقیکردنەوەکان و رەچاوکردنى رۆژەکانى پشووى تایبەت بە جەژنى قوربان دەکرێت.

1 بۆ 3ـى 6ـى 2025، راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى یەکەم و پڕۆسەى گازندەى خوێندکاران.

7 بۆ 16ـى 6ـى 2025، تاقیکردنەوەى کۆتایى خولى دووەم سمستەرى بەهارە، لەگەڵ دانانى خشتەى تاقیکردنەوەکان و رەچاوکردنى رۆژەکانى پشووى تایبەت بە جەژنى قوربان.

17 بۆ 19ـى 6ـى 2025، راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم و پڕۆسەى گازندەى قوتابیان.

چیرۆکى ئەو خوێندکارەى زانکۆى سەڵاحەدین کە لە ناو ئۆتۆم...

چیرۆکى ئەو خوێندکارەى زانکۆى سەڵاحەدین کە لە ناو ئۆتۆمبێل تاقیکردنەوەکانى ئەنجامدا