13 ساڵە خەریکی ئەو رێگایەن

رێگای کەلار – سلێمانی ئاهێکی بەبەردا هاتووە و بە رێژی 83% تەواو کراوە

توانا نەقی

بە قسەی رێگاوبانی گەرمیان کارکردن لە رێگای دوسایدی کەلار – سلێمانی زۆری رۆشتووە و کەمی ماوە لە 83%ـی تەواو بووە.

رێگاوبانی گەرمیان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەکی رێگاکە ئەوەی راگەیاندووە، رێژەی ئەنجامدراوی پرۆژەکە 83% پرۆژەی دروست کردنی رێگای کەلار ــ سلێمانی Lot 4 و Lot 5 بە درێژی 41 کیلۆمەتر بەردەوامە و ئەمە قۆناغی دووەمی رێگاکەیە.

دەشڵێت، لە ئێستادا کارکردن لە کۆی بڕگەکانی وەکو قیرتاوکردن و تێکەڵەرێژکردن و بەردی شکاو و ئاوبارەکان و چەند پردێکی پرۆژەکە بەردەوامە.

رێگاکە لە کەلارەوە بۆ ناحیەی باوەنور بە تەواوەتی تەواو کراوە و ئەوە ماوەتەوە لە باوەنوورەوە بۆ دەربەندیخانە کە چەندین ساڵە کارکردن تیایدا بەردەوامە و چەندین جاریش کۆمپانیای جێبەجێکار بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە بۆیان کارکردنیان وەستاندووە لە پرۆژەکە.

رێگاکە بە رێگای مەررگ ناودەبرێت بەهۆی زۆری روودانی رووداوەکانی هاتوچۆ تیایدا، پێشتریش وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئەوەی راگەیاندبوو لە ساڵی 2011ەوە ده‌ست به‌ كاره‌كانى كراوه‌ و تا ساڵی 2019 تەنیا 15% کارەکانی جێبەجێکرابوو، بەڵام لە ساڵی 2019 ەوە تا ئێستا زیاتر 80% کارەکانی تەواو بووە.