هۆکارەکەی ئاشکرا کرد

سبەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەست لەکار دەکێشێتەوە

+964

دیلان محەمەد جەزا

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەرامبەر نەگەڕاندنەوەی زەوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ سبەینێ نووسراوی بەخشین لە پۆستەکەی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەکات.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە 964 وت، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پەیوەستە بە داگیرکردنی 182 دۆنم زەوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ و پێشتریش ئاگاداری کردبوونەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو زەوییە نایابە دراوە بە وەبەرهێنێک بەرامبەر برێک پارە، بەهۆی ئەو زوڵمە بڕیاریداوە سبەینێ پۆستەکەی رادەست بکاتەوە و نووسراو بەرز بکاتەوە و بۆ رۆژی 20.8.2024 نووسراوەکە دەگاتە وەزارەتی پەروەردە.

دڵشاد عومەر ئەوەی خستەڕوو، پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە و ئاگاداری کردوونەتەوە کەسێکی دیکە لە جێگەی دابنرێت، دوای نۆ ساڵ لە بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە بەیانی رادەستی دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی گردبو...

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە