"بەراورد بە پار کەمی کردووە"

ئەم هاوینە هەزار و 637 هێکتار زەوی لە سنە سووتاوە

964+

شۆڕش قادری

ئەم هاوینە هەزار و 637 هێکتار زەوی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان سووتاوە.

بەهزاد شەریفی پوور، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکان و ئاودێریی سنە بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای وتووە، “لە هاوینی ئەمساڵدا 118 جار ئاگر لە ناوچەکانی پارێزگای سنە کەوتووەتەوە و بە هۆیانەوە هەزار و 637 هێکتار لە دارستان و لەوەڕگاکان سووتاون”.

“بەراورد بە هاوینی ساڵی رابردوو، ئەمساڵ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگا و دارستانەکانی سنە، لە رووی ژمارەوە 3٪ و لە رووی رووبەرەوە 17٪ کەمی کردووە”، بەهزاد شەریفی پوور وادەڵێت.

رووبەری پارێزگای سنە دوو ملیۆن و 937 هەزار هێکتارە، زیاتر لە 60٪ی کە دەکاتە یەک ملیۆن و 587 هێکتار زەوی، لەوەڕگا و دارستان دایپۆشیوە.

لە سنە شوێنەواری

لە سنە شوێنەواری "سەردەمی ئیسلام" دۆزرایەوە