بڕەکەی 390 هەزار بوو

مانگی سوور پارەی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆی دابەشکرد

964+

دلۆڤان زێباری – دهۆک

ئەمرۆ یەکشەممە، لە دهۆک و زاخۆ کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی هاوکاری ماددی بەسەر 800 سەرۆک خێزانی زیان لێکەوتووی لافاوەکەی ئەمساڵ دابەشکرد.

ئەو هاوکارییەی دابەشکرا، وەک قەرەبوویەکی ماددی بوو کە بۆ هەر سەرۆک خێزانێک نزیکەی 400 هەزار دینار دابەشکراوە.

هێرش جەمیل، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە لقی دهۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی بە 964ی وت، “وەک کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی لقی دهوک هاوکارییەکانمان بەسەر 800 خێزانی شاری دهوک و زاخۆ دابەشکردووە، کە لە لافاوی مانگی سێی ساڵی 2024 زیانیان بەرکەوتبوو”.

هەر خێزانێک 390 هەزار دیناریان پێ درا، ئەوانەی هەڵبژێردرابوون بۆ پێدانی هاوکارییەکە، لەسەر داتای مانگی سوور و لایەنە پەیوەندیدارەکان دانرابوون، کە بەهۆیەوە ماڵ و ئۆتۆمبیلیان زیانیان بەرکەوتبوو.

لە مانگی سێی ئەمساڵ، بەهۆی دابارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە، زەرەر و زیانێکی زۆر بەر زیاتر لە  هەزار و 500 خێزانی هەردوو شاری دهۆک و زاخۆ کەوت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەشی زۆری دهۆک لە پاشماوەی لافاو پاککراوەتەوە

بەشی زۆری دهۆک لە پاشماوەی لافاو پاککراوەتەوە