هەڵکۆڵینی بۆ دەکرێت

لە گردەسێن کارکردن لە شارێکی 1400 ساڵە دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێم تیمێکی لە شوێنەوارناسانی بیانی و ناوخۆیی بردووەتە سەر روباری خازر لە ناحیەی گردەسێن، لەوێ پاشماوەی شارێک بەجێماوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، تیمەکە کاری هەڵکۆڵینی بۆ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18.8.2024، کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، کارکردن لە شارە مێژووییەکە لە دوێنێ شەممەوە دەستیپێکردووە و یەکێک لە تیمە شوێنەوارناسە بیانییەکان لە زانکۆی ئودینەی ئیتاڵیاوە هاتوون، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئاکرێ دەیانەوێت دووبارە پێکهاتەی شارە مێژوویەکە بونیاد بنێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێم رایگەیاند، ئەو شوێنەی کە لە ئێستادا کاری تێدا دەکەن پێکهاتووە لە گوندێک کە لەنێو شارێ هەڵکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، بەو پێیە تەمەنی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 1400 ساڵە بەر لە ئێستا.

شوێنەوارناسەکان دەیانەوێت دووبارە بەشێک لە کەلوپەلە مێژووییەکان بونیادبنێنەوە و پەیوەندی ئەم گوندە بە بەشەکانی دیکەی شارەکەوە ئاشکرا بکەن.

هەوڵدەدرێت چەند خانوویەکی کۆن بخرێنە ناو پلانی شوێنەو...

هەوڵدەدرێت چەند خانوویەکی کۆن بخرێنە ناو پلانی شوێنەوار و تۆمار بکرێن