لە ناحیەی کەڵەک

بەهۆی تەقینی غازەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بوون

+964

شۆڕش عەبدوڵا

بەهۆی تەقینی غازەوە لە ماڵێکی ناحیەی کەڵەک چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون و دوانیان لە نەخۆشخانە دەرکراون و دایک و کچێکیش تا ئیستا لە ژێر چاودێری پزیشکدان لە نەخۆشخانە.

سامی عەبدولغەنی کوڕی ئەو ماڵەی غازەکەیان تەقیوە بە 964ـی وت، خوشکێکی پۆلی 12ـەی ئامادەییە ئەم بەیانییە هەستاوە خواردن دروست بکات چەرخی لە غازەکە داوە و کڵپەی کردووە و تەقیوەتەوە.

وتیشی، ئەو خوشکەیی و دایکی و دووبرای سووتاون، دووبراکەی تەنیا دەستیان سووتاوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام خوشکەکەی لەگەڵ دایکی هێشتا لە نەخۆشخانەن و تەندروستیان جێگیرە.

سامان سەلمان وتەبێژی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، ئەو رووداوە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە و کچەکەیان بە رێژەی 63%ـی سووتاوە و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گەنجێکی دیکە بووە قوربانی تەقینی غاز

گەنجێکی دیکە بووە قوربانی تەقینی غاز