هه‌ولێر ده‌رگای بۆ نه‌ورۆز كرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی نه‌ورۆز چه‌ند یارییه‌كی داهاتووی له خولی نایابی عێراق، له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات، یاری داهاتووشی له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌یه.
یانه‌ی نه‌ورۆز له زاری جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌وه له سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكرده‌وه، كه چه‌ند یارییه‌كی داهاتوویان له یاریگای یانه‌ی هه‌ولێر “فرانسۆ هه‌ریری” ئه‌نجامده‌ده‌ن.
یانه‌ی نه‌ورۆز به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی، خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چیمه‌نی یاریگای سلێمانین “مه‌لعه‌به‌كه” بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌یان.
بڕیار وایه له كۆتایی مانگی داهاتوو كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌واو بكرێت و له سه‌ره‌تای مانگی ئادار نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه یاریگای سلێمانی.
هێرش كه‌مال جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت “چه‌ند یارییه‌كی داهاتوومان له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین”.
نه‌ورۆز رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له یارییه‌كی به‌هێزدا له هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی عێراق ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه دووه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق به‌شداره، به‌ڵام یاریگه‌ی نییه، له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌شه‌وه یارییه‌كانی له شاری به‌غدا ئه‌نجامده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان ئاماده‌نه‌بوو یاریگای پێبدات.
یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانی خه‌ریكی بونیادنانی یاریگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام هێشتا كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه، كه به زیاتر له 12 ملیۆن دۆلار دروست ده‌كرێت.