كێشەكە چی بووە؟

مێردمنداڵێک لە بەردەڕەش پووری خۆی کوشت

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش مێردمنداڵێک پووری خۆی کوشت، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەشیش دەڵێت، رووداوەكە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و مێردمنداڵەکە دەستگیرکراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە2024.8.15، لەناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش مێردمنداڵێکی تەمەن 15ساڵان، پووری خۆی کوشت، كە ژنەکە نزیکەی 35 ساڵە و خەڵکی قەزای بەردەڕەشن .

عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش هەواڵەكەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

وتیشی، “تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و پشکنینی بۆ دەکرێت، بکوژیش دەستگیرکراوە و لەلایەن دادوەرەوە لێکوڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بەپێی یاسا سزا دەدرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ كه‌س به‌تۆمه‌تى كوشتنى منداڵێك له‌ دهۆك ده‌ستگیر...

سێ كه‌س به‌تۆمه‌تى كوشتنى منداڵێك له‌ دهۆك ده‌ستگیركران