"کێشەی لەگەڵ خێزانەکەی بووە"

باوکێک بە 26 چەقۆ منداڵێکی ساوای خۆی بە سەختی بریندار کرد

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە قەزای دوزخورماتوو درەنگانی شەوی رابردوو باوکێک بە 26 چەقۆ منداڵە ساواکەی بریندار دەکات، رووداوەکە لەگەڕەکی عەسکەری رویداووە و خێزانەکە لە نەتەوەی عەرەبن.

ئەو کەسەی منداڵەکەی بریندارکردووە کێشەی خێزانی ھەبووە و ھاوسەر و منداڵێکی لەدەستی ھەڵاتوون و تەنھا ئەم منداڵە لەژێر دەستی ماوەتەوە بۆیە منداڵەکەی خۆی بەرچەقۆ داوە و لەلایەن دراوسێکانەوە منداڵەکە لەژێر دەستی دەرھێنراوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی قەزاکە.

ئاراز جەلال، جێگری نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “دەرەنگانێکی ئەمشەو منداڵێکی دوو ساڵان گەیەندرایە بەشی فریاکەوتی نەخۆشخانەکەیان، کە ئاسەواری 26 چەقۆی پێوە بووە و دوای چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراووە.

وتیشی، “منداڵەکە لەرەگەزی کچەو تەمەنی دوو ساڵانە، بەهۆی کێشەی خێزانیەوە باوکەکە بەشێوەیەکی دڕندانە بە نوکە چەقۆ بەربووەتە گیانی منداڵەکەی خۆی و بەسەختی برینداری کردووە”.

عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “دوای رووداوەکە باوکەکە راستەوخۆ خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و لێکوڵینەوەش لەرووداوەکە دەستی پێکردووە.

وتیشی، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بووە و باوکەکە لەرووی دەروونیەوە کەمێک نا تەواوە و ئەمشەو بەربووەتە گیانی هاوسەر ومنداڵەکانی و پاش ئەوەی ئەوان هەڵدێن لەدەستی، منداڵە ساواکەیان کە تەمنی تەنها دوو ساڵە لەبەردەستی جێ دەمێنێت و باوکەکە بەردەبێتە گیانی و 26 چەقۆی لێ دەدات و بەسەختی برینداری دەکات”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا