داوای چی دەکرێت؟
لە قەزای کفری خۆپیشاندانە و بازگەی کارێز داخراوە
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
خاوەن گۆڕەپانەکانی سکرابی ئاسن و کاسبکارانی قەزای کفری لە بازگەی کارێز گردبوونەتەوە و رێگاکەیان داخستوە، داوادەکەن رێگا بدرێت سکرابی ئاسن بێتە قەزاکەوە.
لە قەزای کفری نزیکەی 40 گۆڕەپانی سکرابی ئاسن هەن، لەوێوە دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان.
شوان محەمەد، شۆفێری بارھەڵگرە و ئاسنی کۆن لە کفرییەوە بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان دەگوازێتەوە، بە 964ى وت، “لە بازگەی کارێز رێگا نادرێت ئاسن بێتە قەزای کفرییەوە، بۆ ھەموو ناوچەکانی دیکەش دەڕوات تەنیا کفری نەبێت”
چادرمان لە رێگاکە ھەڵداوە و ھاتوچۆ پەکی کەوتوە، تا داواکارییەکەمان جێبەجێ نەکرێت رێگاکە ناکەنەوە، شوان محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ھەموو ئەو کەسانەی بژێویان لەسەر ئەو گۆڕەپانانەی سکرابی ئاسنە، ئێستا بێ ئیش بوونە”
بازگەی کارێز دەکەوێتە سنووری قەزای کفریی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی خوارووی عێراق پێکەوە دەبەستێتەوە و لەلایەن سوپای عێراق و حکومەتی هەرێمەوە بەڕێوەدەبرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رێگرى له‌به‌رده‌م هێنانى ئاسن و سیكراب بۆ هه‌رێم هه‌ڵگیرا
پارەکەی بۆ پڕۆژەیە
15 زەوی نایابی کفری فرۆشرا
"پلاندانان و ئامار بۆچی بێدەنگن؟"
له سهرژمێرییهكهى عێراق دووجۆر ژماره‌ى دانیشتوان بۆ خانه‌قین و شێخان بڵاوكراوه‌ته‌وه
چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
بەخێرایی 186 کم رۆیشت و کارەساتی نایەوە
دیمه‌نێكی ناوازه‌یه
نه‌خشه‌ى كۆڕنیشه‌كه‌ی كه‌لار له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان بڵاوكرایه‌وه
بۆ هه‌موو وه‌رزه‌كان سوودیان ده‌بێت
چوار ئامێر کەشناسییه‌كه‌ی گه‌رمیان یارمه‌تیده‌رى جوتیاران ده‌بن
بە ئۆنلاین زانیارییه‌كان وەردەگرن
گه‌رمیان بووه خاوه‌نى چوار ئامێری پێشکەوتووى کەشناسی
لە سەیدسادق