لە هەولێر

دانیشتوانی گوندی کۆری دژی گوندی ئیسپانی گردبوونەوە

964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

دانیشتوانی گوندی کۆری لە دژی گوندی ئیسپانی هەولێر گردبوونەوە و شەقامی سەرەکیان داخست ئەوان دەڵێن دەیانەوێت دەروازەی سەرەکی گوندەکە دابخەن.

پەیامنێری 964 لە شوێنی گردبوونەوەکە بوو، لەگەڵ چەند دانیشتووێکی ئەو گوندە قسەی کرد، بەشێکیان وتیان، ئەگەر ئەو دەروازە سەرەکیەمان لاببردرێت زیانی زۆرمان بەردەکەوێت و نرخی خانووەکانمان دادەبەزێت، هێشتا بڕیاری داخستنەکە جێبەجێ نەکراوە کەچی نرخی هەر خانوویەک لەو پرۆژە نیشتەجێبوونە 7 بۆ 8 هەزار دۆلار دابەزیووە.

هاوڵاتیەکیش کە خۆی دانیشتووی گوندی کۆریە دەڵێت، گوندی ئیسپانی دەروازەی سەرەکی خۆی هەیە کە دەکەوێتە سەر 150مەتری، کەچی دەیانەوێت دەروازەکەی ئێمەش بۆ خۆیان ببەن و ئێمە بێ دەروازە بهێڵنەوە، داخستنی ئەو دەروازەیە رێگای مزگەوتمان لێ دادەخات و تووشی کێشەی کەم ئاوی و ئەمنیمان دەکات.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

302 خاوەن زەوی لە گوندی کۆری قەرەبوو دەکرێنەوە

302 خاوەن زەوی لە گوندی کۆری قەرەبوو دەکرێنەوە