دادوەر لێکۆڵینەوە دەکات

خانوویەکی زیادەڕۆ رووخێندرا و خاوەنەکەشی گیرا

964+

ئەحمەد مستەفا

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى ژمارەیەک وێنەى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “بنکەى پیرەمەگروونى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە تۆمەتی زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە هاوڵاتیەکیان دەستگیرکردووە”.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت شۆفڵێک سەرقاڵی رووخانی خانووە زیادەڕۆکەیە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان بە بوونی حاڵەتێکی زیادەڕەوی لە گوندی حاجیتان، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بەفەرمانی ئەفسەری بنکە دەرچوون بۆ گوندەکە”،

مەفرەزەکە هاوڵاتییەكیان دەستگیرکرد، کە هەستابوو بە کاری زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی و دروستکرنی خانوو تێیدا، وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کاری هاوڵاتییەکە رێکخراوەو رادەستی دادوەری لێکۆڵەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی”.

لە هەولێر هەرچى زێدەڕۆییە لا دەبرێت

لە هەولێر هەرچى زێدەڕۆییە لا دەبرێت

پێشتر، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، “ئێمە ئاگادارین هاوڵاتییان خانووی زیادەڕۆ دروست دەکەن، شار فراوانە، هەر بۆیە تیمەکانی بەشی زیادەڕۆیی لە سەرۆکایەتیی شارەوانی و هێزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوام لە گەڕەک و ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی لە گەڕاندان، هەر خانووێکیش زیادەڕۆبێت دەڕووخێنرێت”.

تێکدانی خانووە زیادەڕۆکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
بازاڕى رانیە لە زێدەڕۆیى بەردەم دوکانەکان پاکدەکرێتەو...

بازاڕى رانیە لە زێدەڕۆیى بەردەم دوکانەکان پاکدەکرێتەوە